بانگهێشتنامە

بەخێربێن بۆ ڕێوڕەسمی ناساندنی کتێبی

ڕوانین

ئاوێنەکانی ژیان وەک خۆیان

نووسینی ڕوان عەبدولمەجید بابان

  • شەممە ٢٠٢٦/١١/٢٨
  • ٣:٣٠ی ئێوارە
  • هۆڵی سەفوەت جەراح
بەرگی کتێبی ڕوانین — نووسینی ڕوان عەبدولمەجید بابان

بۆ بەڕێزتان

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی داڤین ڕێوڕەسمێک ڕێک دەخەن بۆ ناساندنی کتێبی

«ڕوانین»

نووسینی ڕوان عەبدولمەجید بابان

دەربارەی کتێب

«ڕوانین» گەشتێکە بۆ قووڵایی هەستی مرۆڤایەتی، لە نێوان ئازار و هیوا، لەدەستدان و خۆشەویستیدا. بیرمان دەخاتەوە کە لە پشت هەموو ڕووخسارێکەوە چیرۆکێک هەیە، و تێگەیشتن لە مرۆڤ لەو کاتەوە دەست پێدەکات کە بە دڵ سەیری دەکەین، نەک تەنیا بە چاو.

دەربارەی نووسەر

ڕوان عەبدولمەجید بابان

ڕوان عەبدولمەجید بابان — نووسەر و توێژەری کۆمەڵایەتی و ڕاهێنەری بواری گەشەپێدان و کاری مرۆییە. لە ڕێگەی نووسین و چالاکییە فکرییەکانەوە هەوڵ دەدات هۆشیاری تاکەکان بەرز بکاتەوە، هاوکات سەرۆکی ڕێکخراوی داڤینە بۆ گەشەپێدان و هاوکاری مرۆیی.

کاتێک ڕوانینت بۆ ژیان دەگۆڕیت، ژیانیش بە شێوەیەکی تر خۆی پێشانت دەدات.

ڕوان عەبدولمەجید بابان

بە خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئامادەبوونتانین

ڕێکخراوی داڤین حکومەتی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان · بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر · ڕێکخراوی داڤین